ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارەکەی ترەمپ له‌باره‌ى جۆلان ڕەتكرده‌وه‌

ئەنجومەنی ئاسایش بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکەی ئەمەریکای بۆ بە فەرمی ناساندنی بەرزاییەکان جۆلان وەک ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل رەت کردەوە.

دوێنێ چوارشەممە لەسەر داوای نوێنەری رژێمی سوریا و دیاریکردنی کاتی دانیشتەکە لەلایەن فەڕەنساوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبونەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایان سەبارەت بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان رەتکردەوە.

رۆژی (25)ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوەوە و رێککەوتنێکی واژۆ کرد و بەپێی رێککەوتنەکەش واشنتۆن دەسەڵاتی تەلەبیب لە بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی دەناسێنێت و ئەوەش کاردانەوەی وڵاتانی روسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئێران و سعودیە و تورکیا و ئیمارات و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیی لێکەوتەوە.

 

Back to top button