کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بارانبارین ھەموو ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.. ئاگادار بن سبەی شه‌ممه‌ 30ی 3ی 2019…

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ هه‌ینی 229/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لە زۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی لێزمە باران کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرتر دەبێت و بەرزرترین پلە لە کەرکووک تۆمار دەکرێت کە ١٩ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە سلێمانی تۆماردەکرێت کە ٥ پلەی سیلیزییە

سەبارەت بە پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای سبەی بەرێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە کە ئاسمان لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و بارانێکی بەلێزمەش دەبارێزت لەگەڵ بوونی هەورەبرووسکە بەڵام بە گشتی یەک پلە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە.

Back to top button