دۆخی كۆمێنت نووسه‌كانی یه‌كێتی له‌ سۆسیاڵمیدیا

رێكان سه‌باح

سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین كۆمێنت نووس جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ بۆتۆ جێگای سه‌رسورمان، له‌وه‌ی له‌ چ ئاستێكی كۆیله‌ بووندان، به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی چه‌ندین دیمه‌نی سیاسی له‌ كوردستاندا”

لاهور جه‌نگی، له‌گه‌ڵ ریفراندۆمین به‌ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان و كه‌ركووكیشه‌وه‌، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ ریفراندۆم بێ كه‌ركووك ناكه‌ین! لاهور جه‌نگی كردنی ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك بووه‌ هۆی دروست بوونی 16ی ئۆكتۆبه‌ر. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ به‌هۆی بوونی ریفراندۆم له‌كه‌ركووك 16 ئۆكتۆبه‌ر دروست بوو!”.

وه‌ستا ره‌سووڵ پاشه‌كشه‌ كردن تاكتیك بوو. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ پاشه‌كشكردن تاكتیك بوو! وه‌ستا ره‌سووڵ نابه‌رامبه‌ری هێز وای كرد ئێمه‌ بشكێین. جه‌ماوه‌ری یه‌كیتی به‌لێ نابه‌رامبه‌ری هێز بوو 16ی ئۆكتۆبه‌ر دروست بوو! وه‌ستا ره‌سوڵ ئێمه‌ كه‌ركووكمان له‌ وێرانبوون پاراست. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك ئه‌و شاره‌مان پاراست له‌ وێران بوون!

پاڤێل تاڵه‌بانی: واژووی 36 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیم لایه‌ كه‌ بۆ پاشه‌كشه‌ كردن له‌كه‌ركووك واژوویان كردووه‌ و به‌رێكه‌وتن بوو! جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌ڵێ به‌رێكه‌وتن بوو”.

ئاراس جه‌نگی: كه‌ركووك شارێكی عێراقیه‌ من شانازی ده‌كه‌م كه‌ عێراقیم، چۆن سوپای عێراق له‌ به‌سرا هه‌یه‌ با ئه‌وهاش له‌ كه‌ركووك هه‌بێت! جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ كاك ئاراس راست ده‌كات، ئێمه‌ عێراقین و شانازی به‌ عێراقی بوون ده‌كه‌ین!.

لاهور جه‌نگی هێزم ناردووه‌ بۆ براكورده‌كانمان له‌ كۆبانێ! جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئێمه‌ كوردایه‌تی ده‌كه‌ین، هاوكاری برا كورده‌كانمان ده‌كه‌ین!

ئالا تاله‌بانی: به‌هۆی ریفراندۆم بوو ئێمه‌ كه‌ركووكمان له‌ده‌ست دا؟ جه‌ماوه‌ری یه‌كێـتی به‌لێ خاتوو ئالا راست ده‌كات به‌هۆی ریفراندۆم بوو!

حه‌یده‌ر عه‌بادی: به‌رێكه‌وتن نه‌بوو كه‌ركووكمان وه‌رگرته‌وه‌. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ كاك عه‌بادی راست ده‌كات به‌رێكه‌وتن نه‌بوو!

حه‌یده‌ر عه‌بادی رێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بارزانی كردبوو، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ له‌ده‌ست دانی كه‌ركووك، به‌ریكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ بارزانی!

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌ری كردووه‌ و شه‌هیدی داوه‌ له‌كه‌ركوك به‌شه‌ر شكاوین. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ یه‌كێتی به‌شه‌ر پاشه‌كشه‌ی له‌كه‌ركووك كردووه‌!

به‌رهه‌م ساڵح خه‌ڵكانیك كه‌ركووكیان بۆ نه‌وت فرۆشت. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح سوكایه‌تی ده‌كات به‌ پێشمه‌رگه‌!

خۆپێشاندان دژی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێت له‌ ناو شاری سلێمانی له‌لایان جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، دوای گه‌رانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مانه‌!
ئاراس جه‌نگی پێشمه‌رگه‌ سێلڤی گرتووه‌ نه‌ك شه‌ری كردووه‌، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ پێشمه‌رگه‌ سێلڤی گرتووه‌ شه‌ری داعشی نه‌كردووه‌!
لاهور جه‌نگی یه‌كێتی له‌ شه‌ری داعش رووباریك خوێنی داوه‌. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئیمه‌ سه‌دان شه‌هیدمان له‌ پارتی زیاتر داوه‌ له‌ شه‌ری داعش!

یه‌كێتی: ده‌بێت سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ ده‌بێت سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردریت! یه‌كێتی ده‌بێت سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌لێ ده‌بێت سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردریت! سه‌دانی تر كه‌ ناتوانرێت له‌ یه‌ك بابه‌تدا جێگایان بكرێته‌وه‌……..

توو ویژدانتان، ئه‌مانه‌ چ جۆڕه‌ كۆیله‌یه‌كن؟؟ ئاخر مرۆڤ تا ئه‌و راده‌یه‌ بی مه‌بده‌ئ و بێ ئینساف ده‌بێت؟

Back to top button