یەكێتی شاندی دانوستانكاری دەگوڕێت

وابڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی کۆببێتەوە و بڕیار وایە شاندنی دانوستانكاری بگوڕێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست کەوتوون، ئەجێندای کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پشکەکانی یەکێتی لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دیاریکردنی شاندێکی جیاواز بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی باڵای پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەت و پشکەکانی یەکێتی لەو کابینەیە بەرێوەچووە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و دوایین کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبەش پێرێ (٢٧-٣-٢٠١٩) لە شارۆچکەی دووکان ئەنجام درا و هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

Back to top button