خەڵكی شێلادزێ داوا دەكەن پەكەكە ناوچەكەیان چوڵبكات

بەهۆی بوونی بارەگاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا خەڵکی ناوچەکانی نێروە، رێکان و دۆسکی ژووری لە سنووری ناحیەی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆک، لە سروشت و جوانییەکانی ناوچەکەیان بێبەش بوون و لە وەرزی بەهار و وەرزەکانی دیکەش ناتوانن بچنەوە ناوچەکانیان.

خەڵکی ئەو ناوچەیە داوا لە پەکەکە و تورکیا دەکەن شەڕی نێوانیان لە ناوچەکانی ئەوان دوور بخەنەوه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تۆڵەی کوشتنی سەربازه‌كانیان لە پەکەکە دەکەنەوە.

گوتیشی: تورکیا لە بەڵای پەکەکە رزگار دەکەن و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیان لە بۆردوومانێکدا لە قەندیل سێ بەرپرسی پەکەکەیان كوشتووه‌ و بەرپرسێکی دیکەش برینداربووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ راگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

Back to top button