سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێم ھەمواردەكرێتەوە
بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
لەم باریەوە فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار نه‌كرێته‌وه، پرۆسه‌ی سیاسی په‌كی ده‌كه‌وێت و ناتوانرێت حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.
به گوێره‌ی نووسراوی، ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كردووە، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سێی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م، له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، ئاماده بن.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر سێی ئێواره‌ی سبه‌ی، ئه‌نجام ده‌درێت.
كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.