ڕیزبه‌ندی باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان له‌ 2019دا

تۆڕی هەواڵی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی ڕیزبه‌ندی باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهانی بۆ ساڵی 2019 ئاشكرا كرد، تیایدا فڕۆكه‌خانه‌ی شانگی له‌ وڵاتی سه‌نگافورا بە باشترین فڕۆكه‌خانه‌ داناوە.

لە ڕیزبه‌ندی باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهاندا لە دوای فڕۆكه‌خانه‌ی شانگی له‌ سه‌نگافۆرا، فڕۆكه‌خانه‌ی هانیدا له‌ ژاپۆن پله‌ی دووه‌م و فڕۆكه‌خانه‌ی ئانشیۆن له‌ كۆریای باشوور پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرتووه‌.

له‌ نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مه‌دی وڵاتی قه‌ته‌ر هاتووه‌ كه‌ له‌ ئێستەدا له‌ ڕیزبه‌ندی چواره‌مین باشترین فرۆكه‌خانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.

له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌مساڵی ماڵپه‌ره‌كه‌ جیاواز له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، هیچ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی كیشوه‌ری ئه‌مریكا له‌ 10 یه‌كه‌مینه‌كان ناوی نه‌هاتووه‌ و باشترین 10 فرۆكه‌خانی ئه‌مساڵ حه‌فتیان له‌ كیشوه‌ری ئاسیا بووه‌ و 3ی دیكه‌یشیان له‌ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بوون كه‌ بریتین له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌نده‌ن و زیورخ و میونشن.

Back to top button