كۆبوونەوەی یەكێتی دەستیپێكرد، لەماوەی سێ مانگدا ئەمە ٨٧ـەمین كۆبوونەوەی فەرمیە ئەنجامی دەدات
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی لەشاری هەولێر دەستیپێكرد.
بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا پرسی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و دووباره كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاوتوێ بكرێت و باس لە كێشەی نێوان باڵەكانی حزبەكە دەكەێت لەسەر پۆستەكانی نێو حكومەت.
بەھۆی كێشەی ناوخۆیی و بالبالێن ئەم كۆبوونەوەی یەكێتی بە ٨٧ ـەمین كۆبوونەوەی حزبەكە دێت لەماوەی تەنھا سێ مانگدا و تا ئێستا نە خۆیان لەناو خۆیاندا رێككەوتون و نە توانیویانە یەك ھەڵویست بن بۆ بشداریكردن و وەرگرتنی پۆستەكانی نێو حكومەتی نوێ.