پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جاری سێیەم بڕیاری چونەدەرەوەی لەیەکێتی ئەورووپا رەتکردەوە، دژ بە رێککەوتنی مەی دەنگیان دا

دوای ئەوەی لە شەش مانگی رابردوو دووجار بەریتانیا بڕیاری چونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەورووپا رەتکردەوە، ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جاری سێیەم بڕیاری چوونە دەرەوەی لە یەكێتیی ئەورووپا رەت كردەوە، ئە لەکاتێکدایە کە تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رێککەوتنی لەو بارەیەوە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا کرد.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندوو:” پەرلەمانی بەریتانیا بە 344 دەنگ لە بەرانبەر 286 دەنگ برێكزیتی رەت كردەوە و دژی رێکكەوتننامەکەی تیریزا مەی وەستایەوە.

بەشێک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا رەخنەی توندیان لە سەرۆکوەزیران گرت، لە بەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمان داوای کرد رێز لە سەرۆکوەزیران بگیرێت و مشتومڕەکان بە ڕێكوپێكی ئەنجام بدرێن.

ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە ئەمڕۆ هەینییش خۆپێشاندانەكانی لەندەن بە دوو ئاراستەی جیاواز شەقامی داونینگ ستریتی گرتبوو، ئاراستەیەك لەگەڵ جێبەجێكردنی برێكسیت و ئاراستەكەی تریش لەگەڵ مانەوەن لەنێو پێكهاتەی یەكێتیی ئەورووپا.

چاوەڕوان دەكرێ لە دوای هەڵوێستی ئەمڕۆی پەرلەمانی بەریتانیا، پرسی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا ئاقارێكی تر بگرێتە بەر و چوونە دەرەوەكە ئەستەم بكات.

Back to top button