بۆ ئەوەی شەوانە باشتر بخەویت، بادام هەڵبژێرە

هەندێک کات شەوانە بەباشی خەوێکی قوڵ لێناکەوێت، یاخود درەنگ دەخەویت، بەڵام ئەگەر بادام هەڵبژێریت، ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی “شاشە نیوز” لەوەرزی زستاندا پلەی گەرمی لەش نزمدەبێتەوە، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر شێوازی نوستن و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و قەڵەوی هەیە، بەڵام خواردنی چەند بادامێک پێش نوستن یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام و قوڵ.

بادام هۆکارە بۆ دەوڵەمەندکردنی هۆرمۆنی (میلاتونین) کە کاردەکات لەسەر ڕیکخستنی خەو، هاوکات بەهۆی بوونی مەگنیسۆمەوە رێگا لە هەوکردنی جەستە دەگرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر جۆری خەوەکەت هەیە، بەتایبەت ئەو کەسانەی ئارەق زۆردەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە بادام ئاستی هۆرمۆنی (کورتیزول) کەمدەکاتەوە، کە هۆکاریکە بۆ زۆر بەئاگاهاتنەوە لەکاتی خەودا.

Back to top button