ڤیتامین ئی لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت

پسپۆڕانی زانکۆی “پریگهامی تایبەت بە ژنان” لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنن، ڤیتامینەکان سوود و زیانی بۆ جەستە هەیە و پەیوەستە بە تایبەتمەندیەکانی کەسی و بۆماوەییەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ” arabic.rt” لێکۆڵەرەوان هەوڵیانداوە چالاکی ڤیتامینەکان لە جەستەدا دیاریبکەن لەرێگا جیاوازە بۆماوەییەوەکانەوە، بۆ نمونە هەمان ڤیتامین دەتوانێت کاریگەری ئیجابی و سلبیشی هەبێت”.

لەمبارەیەوە زاناکان بڕیاریاندا بە لێکۆڵینەوە لە ڤیتامینەکان بەگشتی و تایبەتی، بەڵام جەختی سەرەکیان خستەسەر ڤیتامین ئی، چونکە کاریگەری جیاوازی بۆ جەستە هەیە.

لە کۆتایدا زاناکان گەیشتن بەو ئەنجامەی کە لێکۆڵینەوەکان هاوچەشن نین، باوەڕیان وایە کە کاریگەری پیکهاتەکانی ناوەڕۆکی ڤیتامین ئی پەیوەندیدارە بە جیناتەکانی جەستەی نەخۆشەوە، بۆ نمونە جینی (methyltransferase (COMT کە دیاریدەکات ڤیتامین ئی دەتوانێت لە توشبون بە شێرپەنجە و گەشەکردنی خانەکانی بپارێزێت.

هاوکات زانایان ئاشکرایانکردووە، ئەو ژنانەی ڤیتامین ئی وەردەگرن و بەکاریدەهێنن ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، ئەگەر پشت بەهەمان ئەو جینە ببەسترێت.

Back to top button