پێنج ئامۆژگاری بۆ کەمکردنەوەی خواردنی شەکر

شەکر، یەکێکە لە ماددە خراپەکان بۆ جەستەی مرۆڤ لەرووی تەندروستییەوە، کە رێژەیەکی زۆری خەڵک لە جیهاندا بەکاریدەهێنێت و رۆژانە خواستی لەسەرە، بەڵام دەکرێت ئەگەر وازیلێنەهێنین لایەنی کەم کەمتر بەکاریبهێنین.

لەمبارەیەوە پێگەی rotana هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی خواردنی شەکر:

1-لە خواردنەوەکانی رۆژانەدا رێژەی شەکر اکەمبکەرەوە پلە بە پلە، بۆ نمونە کەوچکێکی چا کەمبکەرەوە و هەفتەی داهاتوو کەوچکێکی دیکە.

2-دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە گازیەکان، هەوڵبدە شەربەتە سروشتییەکان بخۆرەوە، چونکە رێژەی شەکری زیانبەخشی زۆرنییە.

3-بایەخ بە شوکوڵاتە تاڵەکان یان کەمتر شیرینەکان بدە، چونکە رێژەی شەکری کەمە.

4-رێژەیەکی زۆر رۆژانە ئاو بخۆرەوە، چونکە کاریگەری شەکر لەسەر جەستە کەمدەکاتەوە و کرداری هەرس خێرادەکات، بەڵام لەکاتی نان خواردن نابێت.

5-لەماڵەوە هێندە شیرینی دروستمەکە، واتە پێویست نییە هەموو رۆژێک شیرینی بخۆیت، ئەگەر ئامادەتکرد رێژەی شەکرەکەی کەمبکەرەوە.

Back to top button