په‌رله‌ماني كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور ده‌كات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/3/30ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (16)و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48 و54) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (3)ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2019 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79 و 80) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.د