جیاوازی نێوان فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر چییه؟
ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌واڵی سه‌ربازیی و چه‌ك و دوایین ته‌كنیك له‌بواری سه‌ربازیدا ده‌خوێنێته‌وه و ده‌بیستێت، رووبه‌ڕووی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی جیاواز ده‌بێته‌وه، له‌نێوانیاندا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر یاخود جه‌نگیی و، فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر.
زۆرێك هه‌یه جیاوازی نێوان ئه‌م دوو فڕۆكه نازانن و، ئه‌م دوو فڕۆكه جیاوازن له تایبه‌تمه‌ندیی ته‌كنیكی و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، لێره‌دا جیاوازی نێوانیان روونده‌كه‌ینه‌وه.
فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر یان جه‌نگیی: ئه‌مجۆره فڕۆكه‌یه ده‌توانێت ئامانجه ئاسمانییه‌كان وێرانبكات، هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ پاراستنی فڕۆكه گرنگه‌كانی دیكه بۆ نموونه، وه‌ك فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كان.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا ئه‌مجۆره فڕۆكه‌یه توانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له هه‌موو ئه‌ركه‌كان، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌می ئه‌م فڕۆكه‌یه وێرانكردنی فڕۆكه‌كانی دوژمنه و، پاراستنی فڕۆكه ستراتیژییه‌كان له هه‌ر هێرشێك.
ئه‌م فڕۆكه‌یه توانایه‌كی زۆری هه‌یه له سووڕانه‌وه و مانۆڕكردن له به‌رزاییه‌كی زۆر به‌رز.
فڕۆكه هێرشبه‌ر: ئه‌مجۆره فڕۆكه‌یه دیزاینكراوه بۆ پاڵپشتی له پێكهاته سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كاردێت له ئۆپه‌راسیۆنه هێرشبردنه‌كاندا، ئه‌م فڕۆكه‌یه زۆر باش و تایبه‌تمه‌نده بۆ تێكشكاندنی كه‌ره‌سته وشكانی و ده‌ریاییه‌كانی دوژمن.
زۆرجار ئه‌م فڕۆكه‌یه له به‌رزاییه‌كی زۆر نزم خۆی ده‌خاته نێو شه‌ڕه‌كانه‌وه، ئه‌م فڕۆكه‌یه ته‌یاركراوه به چه‌كی زۆر به‌هێز و چه‌كی جۆری دۆشكه.
فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر له‌توانایدایه بڵاوه به دوژمن بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگا خۆشبكات له‌به‌رده‌م هێزه پیاده‌ڕه‌وه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشچوونكۆتایی.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT