هێرشە ئاسمانیەكان بۆ سەر چەكدارانی داعش بەردەوامە
وەزارەتی بەرگری عێراق كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند ، كە هێرشەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر چەكداران لە بانی جەزیرە ی رۆژئاوای عێراق بەردەوامی هەیە .
بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری عێراق ، فرۆكەكانی هاوپەیمانان لە گورزێكی ئاسمانیدا بۆ سەر دوو مۆڵگەی تیرۆریستان توانیویانە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بكوژن كە ئەو دوو مۆڵگەیە كەوتۆتە بانی جەزیرە لە نێوان پارێزگای ئەنبارو نەینەوا .
ئەو هێرشە ئاسمانیانەی هاوپەیمانان و فرۆكە جەنگیەكانی عێراق پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی راوەدوونانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش .