كه‌شناسی: هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌فر و بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 30/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە، ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 31/3/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، ھەندێک جار دابارینی بەلێزمە دەبێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیشدا بەفر دەبارێت.

 

Back to top button