نووسه‌رێك نهێنیه‌كی تری پشت رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس نیاز حاجی نهێنیه‌كی تر پشت له‌مپه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌نووسێـ”ئەو راڕاییەی کە لە یەکێتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم دەیبینین زیاتر بەفیتی حەیدەر عەبادیە نەک کەس و لایەنی تر! حەیدەر عەبادی دەیەوێ لەڕێی بەکارھێنانی یەکێتیەوە تۆڵەی خۆی لەپارتی بکایەوە کە بووە ھۆکاری دورخستنەوەی لە دەستنیشانکردنەوەی وەک سەرۆک وەزیران، ئەگەر حەیدەر عەبادی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا سەرکەوتوو بوبێت بۆ بەکارھێنانی یەکێتی، ئەوا ئەم جارە ئەوەی پێ ناکرێتەوە، چونکە دۆخی ئێستا جیاوازەو دۆخی کاتی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر نیە!

نووسه‌ر ده‌شنووسێ”یەکێتیش ئەگەر پێی وابێ حەیدەر عەبادی دەبێتە فریادڕەسیه‌تی بۆ دەرھێنانی لەو دۆخەی ئێستای، ئەوا گرەوێکە دەیکات لەسەر ئەسپێکی تۆپیوو!حەیدەر عەبادی ئەو کوتلە پەڕلەمانیەی کەھەیبوو ئێستا ھەڵوەشاوەتەوە و ژمارەی کورسیەکانی کوتلەکەی زۆر کەم بووەتەوە. ھەوڵەکانیشی بۆ گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت ھەوڵی نەزۆک و شکستخواردوون، تەنھا یەکێتی پێ ھەڵدەخەڵەتێنێت! یەکێتی و حەیدەر عەبادی ویستیان بەیەکەوە لەڕێی بابەتی ناردنی بەشە بودجەوە ھەستی پەڕلەمانتارە عەرەبەکان بۆ خۆیان رابکێشن بەڵام شکستیان ھێنا!

هه‌روه‌ها حاجی ده‌شنووسی”(الغریق یتشبث بکل حشیش) واتا”ئەوەی خەریقە نقوم دەبێ، دەست بۆ ھەموو پوش و پەڵاشێک دەبات بۆ رزگار بوونی لە نقوم بوون”! یەکێتیش لە دۆخێکدایە، ئامادەیە ھانا بۆ پوشو پەڵاشێکی وەک حەیدەر عەبادییش ببات، پێی وایە لەم دۆخەی ئێستای رزگاری دەکات، حەیدەر عەبادیش ئەوە باش دەزانێت بۆیە ھەوڵدەدات بەکاریانبھێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێ تۆڵەی کەنارخستنی خۆی لەپارتی بکاتەوە، بۆیەشە دەیانبینین پێکەوە خەریکی رەفع و کەپسن لەبابەتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر!

هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌سه‌ر ریكه‌وتنی یه‌كێتی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نووسێت” یەکێتی تەنھا بە یەک کۆبونەوە و ناردنی دوو کەس، بە کەمتر لە چوار رۆژو ھەر بەتەلەفونیش ، توانی گەورەترین رێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی لەپێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدات و دواتریش ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی زۆر بەدڵسۆزانە جێبەجێکرد، بەوھۆیەوە کەرکوکی رادەستکردن کە خۆی تێیدا ھەموو شت بوو، دوای رێککەوتنەکە شوێنی دانانی پەیکەرێکی مام جەلالیشی لەم شارەدا بۆخۆی نەھێشیەوە! کەچی ماوەی شەش مانگە لەگەڵ پارتی دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە و واژوو کردنی چەندین رێککەوتن، ھێشتا رێکنەکەوتووە بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم!

نیاز حاجی هه‌روه‌ها ده‌نووسێ”ئەو گوشارو شەڕەی ئێستا یەکێتی بۆ پشک و بەشداریکردن لە حکومەتی ھەرێم لەگەڵ پارتی دەیکا، کەمتر لەچارەگێکی ئەوە، ئەگەر گوشار و شەڕی لە گەڵ حەشدی شەعبی بکردبا لە رێککەوتنی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئێستا کەمێک خاوەنی شکۆ دەبوون لەکەرکوک!
ئەوەی ئێستا لەگەڵ پارتی دەیکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت، خۆزگە چاریەکی ئەوەش لەگەڵ حەشدی شەعبی بیانکردبا!

له‌ كوتایش دا حاجی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات و ده‌نووسێـ”لەو ھەموو رێککەوتنانەی کە یەکێتی لەگەڵ ھەر ھێزێک ئەنجامی دابێ، تەنھا ئەو جۆرە رێککەوتنە زۆر بەئاسانی و بێ گرفت بووە کەلەگەڵ (دوژمنانی کورد و بۆ خیانەت لەکورد) ئەنجامی داون، ھەروەھا دوای رێککەوتنەکەش (وەفادار بووە و پابەند بووەو خاڵ بەخاڵی جیبەجێ کردوون)، ئەگینا ھیچ رێککەوتنێک نابینیەوە غەیری ئەو جۆرە رێککەوتنە، یەکێتی پێیوەی بابەندبوبێ و لێی پاشگەز نەبوبێتەوە!

Back to top button