كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەكات

 

بڕیار وایە ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە و یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەموار بكاتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ-یش دەلێت”بەشداری دەكەین”.

‎عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیایی حزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە وا بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت کە پرۆژەی هاوبەشی پارتیی و گۆڕانە .

‎دەشلێت: بەڵام قسە و هەڵوێستی تایبەتی خۆمان دەبێ لەسەر ئەو پێشێلکارییە یاساییەی بەرامبەر بە ئێمە کراوە و پرۆژەکەی ئێمە پشتگوێخراوە و لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە ئاراستەی لیژنەی یاسایی نەکراوە !

Back to top button