عەلی حەمەساڵح: یەکێتی کێشەی لەسەر یاسای سەرۆکایەتی نییە بەڵكو داوای پۆست دەکات

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، یەکێتی کێشەی لەسەر کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو کێشەی پۆستی هەیە.

دوای كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان عەلی حەمەساڵح، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەگەر جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیادبکرێت و بدرێ بە یەکێتی، ئەوا ئەو حیزبە جیاوازی لەگەڵ یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نییە.

وتیشی، ئەم خولەش بڕوامان واهەیە، تا دوا دەرفەت هەوڵبدرێت زۆرترین لایەن لەهەمواكردنەوەی یاساكە تیادَا بەشداربێت بەڵام بەشداربون پەیوەست بێت بایاساكەوە نەك پۆستی حكومی.

باسی لەوەشكرد، بۆنمۆونە یەكیكَ داوای پۆستی حكومی بكات ئەگەر پۆستەكەی پێ بدرێت لەتێپەڕاندنی یاساكە بەشدار دەبێت ئەگەر پێی نەدرێت ئەوا بەشداری ناكات.

Back to top button