قائیمقامی سلێمانی لەسەرپشكی گۆڕان داوایەكی سەیر لە خۆپێشاندانی سلێمانی دەكات
خواكوڕك
پاش ئەوەی سەركردەكانی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لەژێر ناوی گەنجانی نارازی داوایان لە خەڵكی سلێمانی كرد لە رۆژی شەممە بێنە سەر شەقامەكان، لەماڵەكانیان دانەنیشن، قائیمقامی سلێمانی كە لەسەر پشكی گۆڕان هانی خۆپێشاندەرەكان دەدات كە بێنە سەرشەقامەكان و دەلێت خۆپێشاندانیشتان بێ موڵەتە.
قائیمقامی سلێمانی لەسەر پشكی گۆڕان داوایەكی سەیر لە خۆپێشاندان دەكات لەوەی رێگری لە ئاگڕ كوژێنەوە و ئەمبوڵانس نەگرن.
قایمقامی سلێمانی هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە، داواكارین ڕێگەی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەو ئەمبوڵانس نەگیرێت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سبەی نمایشی گۆڕانە، مانۆڕێكە ئەگەر بەدڵی گۆڕان ئەنجامی هەبوو دەبێتە خۆپێشاندانێكی هێمانە، ئەگەر بەدڵی نەبێت ئەوە جلەوی خۆپێشاندانەكان دەداتە هەمان ئەو كەسانەی كە لە 17ی شوبات و پاش 19ی ئاب خۆپێشاندانیان گۆڕی بۆ بارەگا سوتاندن.