ئەمریکا هێزێکی شەڕکەر دەنێرێتە عێراق و ژمارەی هێزەکانی زیاد دەکات
دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا ڕاگەیاند، زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو ئەمریکا لە عێراقیش دەکشێنێتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەم تێڕوانینانە، ئه‌مڕۆ لە بەیانامەییەک سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: “ده‌یانه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵدا نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له عێراقدا بڵاوه پێبكه‌ن”.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكادا كه له رۆژنامه‌ی (star) and stripes) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به كاروباری سه‌ربازی، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه “نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیوایه‌كی نوێی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر به هێزی زه‌مینی 25 كه له سه‌ربازگه‌ی فۆرت رایت له ئالاسكا جێگیرن، له هاوینی داهاتوودا له عێراق بڵاوه‌یان پێده‌كرێت”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه به‌وه‌كراوه “ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌ك له فیرقه‌ی 101 ده‌گرێته‌وه و به رێگای ئاسمانی ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی”.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری كۆڵۆنێڵ ماسیۆ ده‌بلیو براون، فه‌رمانده‌ی تیم له لیوای سترایكه‌ر له لیوای یه‌كی شه‌ڕكه‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: “ئێمه خاوه‌ن چانس و دڵخۆشین كه په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كه‌ین و به‌شداریی له سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌ین”.
براون ده‌ڵێت: “تیمی لیوای سێیه‌می شه‌ڕكه‌ر له فیرقه‌ی 82 كه له ئاسمانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه و باره‌گاكه‌یان له فۆرت پراگه له كارۆلاینای باكوور، ئه‌وانیش وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام ده‌گه‌نه ئه‌فغانستان تا له‌وێ پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنه‌كان بكه‌ن”.
ئه‌وه له كاتێكدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بوونی هێزه‌كانی له عێراق به ئامانجی مه‌شق و راهێنان و راوێژیی ئه‌منییه بۆ هێزه‌كانی عێراق، نه‌ك بۆ شه‌ڕكردن.