حەلبووسی دۆخی ئەمنی کەرکووک تەنها بەهەماهەنگی پێشمەرگەو سوپای عێراق چاک دەبێت
پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەو دۆسیەی ئەمنی کەرکووک یەکێکە لەو پرسانەی زۆررتین قسەو باسی لە بارەوە دەکرێت، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک بە پێکهێنانی هێزێک لە پێکهاتەکانی شارەکە و پاڵپشتی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەبەستێتەوە.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: “ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێمه و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك، پێویسته هێزێكی ناوخۆ لە پێكهاته جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته ده‌ست”.
راشیگەیاند: “دەبێت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پاڵپشتی شاره‌كه و ئه‌و هێزانه بكه‌ن”.
حەلبووسی پەیوەندی نێوان هەولێر بەغدا بە باش دەزانیت و دەڵێت: “ئێستا كه‌ش و هه‌وای سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر له‌باره و ده‌بێ بیقۆزینه‌وه و هه‌نگاوی كرداریمان هه‌بێت”.
چەند رۆژێکە حەلبووسی بە سەردانێک لە ئەمەریکایە و چەند دیدار و سیمینارێکی سیاسی ئەنجام داوە و داواشی لە واشنتن کردووە کە ماوەی سێ ساڵ بدەنە عێراق تاکو بتوانێت سەربەخۆ بێت و پشت بە ئێران بۆ کارەبا و وزە نەبەستێت