بە تەماتە حەوت کێشەی تەندروستی چارەسەر بکە

تەماتە یەکێکە لە سەوزە بەچێژ و سوودبەخشەکان و لەگەڵ زۆربەی خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردێت و تەنانەت دەکرێت بە شەربەتیش.

ئەم سەوزە سوورە کۆمەڵێک سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، لەوانەش:

1- خواردنی تەماتە نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە و میزەڵدان کەمدەکاتەوە وەک ئازار و سووتانەوە و میزە چوڕکێ ناهێڵێت.

2- زیانە لاوەکییەکانی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە لەکاتی ڕەقبوونی خوێنبەرەکاندا.

3- ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە گەر بەردەوام تەماتە بخۆن  ئاستی شەکرەیان نزم دەبێتەوە و ڕێک دەبێتەوە.

4- موولوولە خوێنە تەسکبووەکان بەرین دەکاتەوە.

5- بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە فشاری خوێن دادەبەزێنێت بە ڕێژەی ٪٢٠ گەر بەبەردەوامی بخورێت.

6- یارمەتی چڕی کانزاکان دەدات لە ئێسکدا.

7- بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.

 

Back to top button