نوسەرێكی عەرەب: وەرچەرخانێكی حەتمی لەسەر دەستی بارزانی بەڕێوەیە.
خواكوڕك
نوسەرێكی بەناوبانگی عەرەب لە رۆژنامەی (رأی الیوم ) دەنوسێت “سەرۆك مەسعود بارزانی هاوشێوەی باوكی ڕۆژێك نەبووە باسی سەربەخۆیی و ڕزگاری نەتەوەكەی لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆدا نەكات ”
(عەبدولباری عەتوان) نووسەر و ڕەخنەگری عەرەب دەنوسێت” پاڵپشت بە وتارەكەی بارزانی لە باشیك لە بەردەم دانشتیوانی ناوچەكە و پیاوانی ئاینی و فەرماندەكانی پێشمەرگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی لۆكاڵی و جیهانی گرنگە هەڵوەستە لە سەر هەندی وتەی بارزان بكەین.
لەوانە بارزانی رای گەیاند كە ڕووبەڕوو لەگەڵ حەیدەر عەبادی تاوتوێی پرسی سەربەخۆی كوردستان و ئالیەتەكانی ئەنجامدانی ئەم پرسەی لەگەڵ عێراق و حكومەتەكەی عەبادی كردووە، جەختیشی كردەوە كە لە پرسی داهاتووی ناوچە تازە ئازادكراوەكان و چارەنووسی ئەم ناوچانە كە پێشمەرگە بە خوێن قوربانیەكی زۆری بۆ داوە, پاشەكشەكردن لێی مەحاڵە ئەمەش نیشانەی بەهێزی و بوێری ئەم سەرۆكە مەزنە پیشان دەدات و ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێكی حەتمی لە سەر دەستی بارزانی.
ئەم نوسەرە عەرەبە دەشنوسێت” تێگەیشتن لە هەڵوێستی بارزانی ئاشكرایە و هەروەها ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە پێمان بڵێت تێگەیشتنێك لە نێوان بارزانی و ئەمریكیەكان هەیە, كە لە ڕێككەوتنێكی فەرمی خۆیی دەبینێتەوە, جگە لەوەی گڵۆپی سەوزی نێودەوڵەتی بۆ بارزانیو پیشكەوتنەكانی پێشمەرگە دەریدەخات كە بارزانی پشتگیریی وڵاتانی ئەوروپی و ناوچەكەی لەگەڵ دایە.
لەگەڵ ئەوەی (عەبدولباری عەتوان ) لە نوسینەكەیدا نەیتوانیوە لە پیستی ڕاستەقینەی خۆی وەكو عەرەبێكی موسلمانی ڕۆژهەڵاتی دەربچێت، گومان و ترسەكانی خۆیی دەرنەخات و ئاماژە بە مەترسی جەنگیكی ئەتنیكی و نەتەوەیی و هەرێمی نەكات !!
بەڵام (عەبدولباری عەتوان) لە كۆتای نوسینەكەیدا دەڵێت” گرنگە وتەكان و هەنگاوەكانی مەسعود بارزانی بە هەند وەربگیرێت ، لە ئاستی هەرێمی و نێودەولەتی و عەربی تێڕامانی ستراتیژی قووڵی بۆ بكڕێت, چونكە ئاماژەیە بۆ گۆڕانێكی جیۆپۆلۆتیكی و نەتەوەیی مەزن كە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە لە ناوچەكە .
وەرگێڕان خواكوڕك
سەرچاوە رأی الیوم