ئاگادارییەك لە کەشناسییەوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.. بارانی بەلێزمە دەست پێ دەکا و ھەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.. سبەی دوو شه‌ممه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باران دەبێت، بارانی بەلێزمەش دەبارێت و ھەندێک کات ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 1/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باران دەبێت، ئەگەری بارینی لێزمە باران و ھەورە تریشقەش ھەیە.

 

Back to top button