حه‌لبووسی داوای لێخۆشبوونی سێ ساڵی دیكه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات بۆ كڕینی كاره‌با له‌ ئێران

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق كه‌ سه‌ردانی واشنتنی كردووه‌، داوای له‌ ئه‌مریكا كرد لێخۆشبوون بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت تا به‌غدا بتوانێ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی دیكه‌ كاره‌با له‌ ئێران بكڕێت.

حه‌لبووسی له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ یارمه‌تییه‌كی دارایی ده‌بێت بۆ عێراق تا بتوانێ به‌هێواشیی كاره‌بای خۆی به‌رهه‌م بهێنێت و دواتر له‌م بواره‌دا سه‌ربه‌خۆ ببێت.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌م لێخۆشبوونه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ به‌ڵكو بتوانین شایه‌تی عێراقێك بین كه‌ توانیویه‌تیی دوای سێ ساڵ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا بگاته‌ ئاستی سه‌ربه‌خۆیی.

 

Back to top button