محه‌مه‌د حه‌لبوسی: بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، بوونی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق له‌ تیرۆریستان و پێشنیاری هه‌ندێك فراكسیۆنی په‌رله‌مانی بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی پێ هاتووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دیدارێكیدا له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ واشنتن رایگه‌یاند: له‌ نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیییه‌كه‌ی عێراق و حیزبه‌كان كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌م قوناغه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستانه‌.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ حه‌لبوسی به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌و  چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌.

 

Back to top button