گوتاری كۆتایی جەنگ دژی داعش
رێكان سەباح
ئەو وتارەی سەرۆك بارزانی دەبێت جارێكی تر وەك دەستوور و شیكردنەوەی بڕگەی دەستووری دەرفەت بەخۆمان بدەین، شی بكەینەوە، پەیامی بارزانی پەیامێكی یەكجار رۆشن بوو( بەڵام تێگەیشتنی ئاڵۆزە) بۆ كەسانێكی ناعقلانی و بەرچاو تاریك) كە تێیدا زنجیرەی، خەباتی پێشمەرگەی كۆتایی پێ نەهێناو!!لەدوای داعشی بەكراوەی بەجێ هێشت، ئەوەشی لە ناوچەكە دەگوزەرێت بە رۆشنی شی كردەوە، سنوری دەوڵەتی بەئاشكرا لە چەقی رێكەوتنەكەدا خستە روو، بارزانی وەك ئەوەی گۆڕان و مراهیقە سیاسیەكانی تێدەگەن، ئەگەر وا گوتاری بدابایە، ئێستا هەمان دۆخی بۆ كوردستان دەهێنا، كە گۆڕان بۆخۆی هێنا لە پاش 23ی حوزەیران، بۆیە كاتی دەوێت كەسێك كە لەرووی ستراتیژیەوە شكەستی هێنا بێت، بەرچاوی تاریك بێت و خەڵكی فێری ” عەبادی عەبادی” بكات بتوانێت لە پەیامی كەسێكی ستراتیژ و ژیان رۆشنی وەك بارزانی تێ بگات،
بارزانی چی گوت..
ئەوەی لەپەرەگرافی یەكەمدا باسی كرد، گرەوی نەیارانی كورد بوو كە مێژووێك دووبارە بكەنەوە، كوردستان و هەرێمی كوردستان بخەنەوە شەڕی ناوەخۆی، پاشەكشە بە پێشمەرگە بكەن بۆ قاڵبی حزبی، بەڵام بارزانی زۆر بەروونی گوتی ئەو گرەوە شكەستی هێناو پێشمەرگە لە ژێر پەرچەمی حزبایەتی تەسك دەرچوو. ئەم پەیامەی بارزانی زۆر رۆشن بوو، بۆ ئەوەی هەموو كەس ئەوە بزانێت كە پێشمەرگە هێڵی مەترسی شەڕی ناوەخۆی بەجێ هێشتوو لە سنوری كوردستان جێگیر بوو، ئەمەش واتا بارزانی بەئاشكرا سەركەوتنی پێشمەرگەی كردە سەركەوتنی تێپەراندنی پێشمەرگە لە ژێر پەرچەمی حزبایەتی تەسك، ئێستا پێشمەرگە بێ كار نیە تاوەكو كێشەی حزبەكان چارەسەر بكات، بەڵكو ئێستا پێشمەرگە بەدرێژای زیاتر لە 1100 كم پارێزگاری لە سنوری كوردستان دەكات.
لە پەرەگرافێكی تر دا سەبارەت بە بەغدا بارزانی چی گوت…
بارزانی لە بارەی رێكەوتنی بەغدا و هەرێم و ئەمریكا، سێ شتی سەرەكی ورژاند، یەكەم سنوری پێش ئۆپەراسیۆنی مووسڵ قسەی لەسەر نیە ئەگەر قسە لەسەر ئەو ناوچانە بێت دەبێت قسە لەسەر وەستانی پێشمەرگە بێت تاكۆتای شەڕ هەر لەوێشەوە گوتی( سوپای عێراق و پێشمەرگە دەزانن كوێ شوێنی ئەوانە و لەكوێ دەوەستن) ئەمەش بەو واتایە دێت ئەمریكا و عێراق و كوردستان لەسەر ئەو شوێنانە رێكەوتوون كە پێشمەرگە بۆی دەچێت و سوپاش بۆی دەچێت، بۆیە ئەمە لەپەیامەكەی بارزانی بەروونی و رۆشنی دیارە كە ئیتر پێشمەرگە ئەو سنورەی لەگەڵ كۆتای داعش دەكاتە سنووری كوردستان. ئەوەی زیاتر روونە ئەمریكا بەئاراستەی پەیمانامەی سیڤەر پەشیمان بۆتەوە، واتا ئێستا روئیایەك ئێستا زاڵ بۆتەوە بەسەر ناوەندی سیاسی و ئەكادیمی ئەمریكا و ناوەندی دەسەڵاتدارانی ئەمریكا گەڕانەوە بۆ پەیمان نامەی سیڤەرە كە لەواقیعی ئێستادا بەشێوەیەكی تر وێنا دەكرێـت، ئەوەشی بارزانی دەلێت رێك هاوشێوەو و هاو فكرە لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی سنوری كوردستان لەكۆتای داعش و داهاتووی عێراقدا.
بارزانی لەباشیك شوێنەكەی بۆ هەڵبژارد…
شەڕی داعش دەرئەنجامی سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی و مەزهەبی و ئاینی بوو حێقەی ئەو جوگرافیایەی گرت، كەوایە بارزانی بە هەڵبژاردنی باشیك بە ( ئێزیدی و مەسیحی و عەرەب و كورد و ئەرمەنی و هتد..) پەیامی جێگر كردنی دەوڵەتی و دەسەڵاتداری و پێشمەرگەی دا لەدەوڵەتی كوردی دا كە دەوڵەتی كوردی دەوڵەتی پێكهاتە جیاوازەكان دەبێت، گوتی ئێمە پێكهاتەكان بەتەنیا جێ ناهێلین. دەسەڵاتداریشی لەدەوڵەتی كوردی دا شی كردەوە، بەوەی هەر ناوچەیەك حكومەتی خۆجێی و خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان خۆیان بەرێوە دەبەن و پێشمەرگەش پشگیریان لێدەكات.
بارزانی بۆچی زۆرترین ئاماژەی وتارەكەی لەسەر پێشمەرگە بوو..
كەس بەقەدەر بارزانی ئاگادار نیە كە چ پێشمەرگەیەك لە شەری داعشدا شەهید بووە، هیچ كەسیش بەقەدەر بارزانی ئاگاداری داستانی شەهیدانی پێشمەرگە نیە، كەوایە بارزانی زۆر بەروونی لە پێداگری وتارەكەی لەسەر پێشمەرگە و شەهید بوونی پێشمەرگە كە بە زیاتر لە 11 هەزار شەهید و بریندار ژمارەی دا، ئەم خوێنەی كە پێشمەرگە داویەتی لەو پێداگریەی بارزانی تەنها و تەنها لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بەقەرەبوو زانی و لە پاراستنی گەلی كوردستاندا.
لەبارەی كێشەی ناوەخۆی كوردستاندا
سهرۆك بارزانى گوتى: ئێوه لهگهڵ ئهوانه مهبن كه هيچ خهمى ميلهتيان نييه، فهرموون ئێوه كۆببنهوه و بڕيار بدهن، ئهگهر نا كات دهڕوات و ئێمهش چاوهڕوانى كهس ناكهين، ئەمە زۆر روونە بۆ ئەوەی لایانەكان چیتر لەسەر وەتەری چەواشەكاری مامەڵە نەكەن، واقیعەكە وەك خۆی ببینوو، بەشدار بن و چارەسەر دۆخەكە بكەن ، لەكۆتایەكەشدا دەلێت چاوەرێ ناكەین، كەوایە بارزانی هەنگاوەكەی دەنێت، چاوەرێی هیچ ناكات، ئەمەش زۆر بەروونی رووبەروی یەكێتی دەكاتەوە و دەلێت وەرنە پێش و چارەسەری دۆخەكە بكەن و دۆخەكە هی ئەوە نیە ئێمە چاوەرێی كەس ناكەین، ئەمەش دوا هۆشداریە بۆ هێزەكانی كوردستان لە قۆناغی ئایندە.
بارزانی بۆچی گوتی ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەیشین بەرێكەوتن راپرسی دەكەین.
سهرۆك بارزانى گوتى: ههندێك دهڵێن كوا سهربهخۆبوون و راپرسيى، لێرهوه دهڵێم سهربهخۆيى مافى رهواى كورده، بهڵام ئهوه پرۆسهيهكه و پێويستى به وتوێژ و گفتوگۆ ههيه و له سهردانى ئهم دواييهشدا بۆ بهغدا ئهوهمان باسكرد و خۆشبهختانه وهڵامى ئهرێنى ههبوو، ئهوهش جێگهى دڵخۆشييه، ئهوه پرۆسهيهكه ئێمه دهستى لێ ههڵناگرين و ئهگهر لهگهڵ بهغدا گهيشتينه رێككهوتن ئهوه ئيعتبارى زياتر دهبێت و پێويست به ريفراندۆم ناكات، بهڵام ئهگهر زانيمان ناگهينه رێككهوتن ئهوا ئێمه راپرسى خۆمان دهكهين. ئەمەش بۆ هەموو لایاك روونە كە سەرۆك بارزانی زۆر بەروونی دەلێت ئەگەر رێكەوین لەسەر راگەیاندنی سەربەخۆی لەگەڵ عێراق، ئەوە بێ راپرسی دەكەین، مەگەر ئەوە نەبوو، ئێمە راپرسی دەكەین و دەوڵەت رادەگەێنین، كەوایە لێرە روونە، دەوڵەتی كوردستان پاشەكشە ناكات و لەكاتی خۆی دا ئەنجامدەدرێت.