رۆیتەرز: ئەگەر هەیە ئەردۆغان دووچاری شکستێکی گەورە بێت

ئەمڕۆ یەك شەممە 31/03/2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکرد و ئەگەر هەیە دەنگەکانی پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان AKP، کە 16 ساڵە حکوومی تورکیا دەکات زۆر کەم ببێتەوە.
لهم ههڵبژاردنه 12 پارتى سیاسى توركیا بهشدارن و ههزار و 389 كاندید ههیه بۆ بهدهستهێنانى 30 سهرۆكایهتى شارهوانى گهوره و 51 سهرۆك شارهوانى شارهكان و 519 شارهوانى له چوارچێوهى شاره گهورهكان و 403 شارهوانى شارۆكهكان و 386 شارهوانى شاردێیهكان.
لە هەڵبژاردنەکەدا، 57 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرەكانیان لە شارەوانی شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن؛ هەروەها، 12 پارتی سیاسی بەشدارن و 194 هەزار و 390 سندوق دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكە ئامادەكراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەری زۆرە ئەمجارە، ئەردۆغان لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستانبووڵ کە دوو شاری زۆر گرنگی تورکیان، دووچاری شکست بێت، چونکە ئەوەی ئەو فەرمانڕەوایەی تورکیای لە رابردوودا خوزراو کردبوو، ئابوورییەکی باش و کەمپینی بەهێزی هەڵبژاردن بوو.
ساڵی رابردوو، لیرەی تورکی 30% بەهاکەی خۆی لەدەستدا و بەهۆیەوە ئەگەر هەیە دەنگدەرن سزای ئەردۆغان و پارتەکەی بدەن، دۆخی مافی مرۆڤیش رۆڵی لە کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتەکەی سەرۆکی تورکیا دەبێت، ئەردۆغان لە کەمپینەکانی رایگەیاندبوو، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ، کێشەکانی وڵات چارەسەر دەکات و هۆکاری ئەو کێشانەش بە هەوڵی وڵاتانی دەرەوە بۆ”رێگرن لە بەهێزبوونی تورکیا” دەزانێت.
رۆیتەرز نووسیویەتی، شکستی ئەردۆغان لە ئەنقەرە یاخود ئیستانبووڵ، کۆتایی بە فەرمانڕەوایی ئەردۆغان دەهێنێت، لانی کەم ئەو کۆتایی هێنانە بە شێوەیەکی سیمبولی دەبێت، جەهەپە و ئی پارتی دژی ئەکەپە ومەهەپە هاوپەیمانیان پێکهێناوە، هەرچی هەدەپەیە بە تەنها یە و هیچ هاوپەیمانێتییەکی نییە، ئەمەش سوود بە جەهەپە دەگەیەنێت.
ئەگەرچی هەدەپە هیچ هاوپەیمانێکی نییە، بەڵام 7 پارتی باكووری كوردستان پاڵپشتی لە كاندیدەكانی دەكەن و پێشتر رێككەوتن، لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان، ئەردۆغان هەندێک لە رکابەرەکانی بە تیرۆرست ناوبردووە و دەڵێت ئەگەر سەربکەون، “خەڵک باجەکەی دەدات”، نەیارەکانی ئەردۆغانیش، هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و ئەردۆغان بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووری تورکیا و تێكچوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ دەزانن.
لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان، ئەردۆغان هەندێک لە رکابەرەکانی بە تیرۆرست ناوبردووە و دەڵێت ئەگەر سەربکەون، “خەڵک باجەکەی دەدات”، نەیارەکانی ئەردۆغانیش، هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و ئەردۆغان بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووری تورکیا و تێكچوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ دەزانن.
ئەگەری زۆرە خەڵکی تورکیا ئەکەپە بەهۆی تێکچوونی باری ئابووری و رەخنەی سەر مافی مرۆڤ لەو وڵاتە سزا بدەن، بەڵام تا درەنگانی ئەمشەو هیچ ئەنجامێک روون نابێتەوە.