خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەكرێت

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان كە وێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە  كە رۆژی سێشه‌ممە 2/4/2019، كۆبوونەوەی پەڕەلەمان ئەنجام دەدرێت، تێیدا لە دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ى دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور و خستنەڕووی ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی بەپێی حوکمی مادەکانی (88 و 89) لە پەیڕەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردووەتەوە، کە دانیشتنەکە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و داواش لە گشت پەرلەمانتاران کراوە کە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبن.

 

Back to top button