حەشدی شەعبی: بەرهەم ساڵح و حەلبوسی رۆبۆتن هەر رۆژێك بە دەستی وڵاتێكەوەن

 

دوای ئەوەی هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند كە هێشتان عێراق پێویستی بە هێزی سەربازی ئەمریكایە, لە بەرامبەردا ھاوپەیمانیی پەرلەمانیی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وەڵامی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە.
محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری عێراق لە ھاوپەیمانیی فەتح بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لەگەڵ ھاوپەیمانیی سائیرون ھەوڵ دەدەن بە یاسا ھێزە ئەمریكییەكان دەربكەن, ئەوان رۆبۆتن هەڕ رۆژێك بە دەستی وڵاتێكەوە.

پێشتر بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندبوو، كە ھێزە ئەمریكییەكان بە داوای حكوومەتی عێراق لە وڵاتەكەیدا جێگیربوون و ”ھیچ دژایەتییەك بۆ بوونی ھێزە ئەمریكییەكان لە عێراق نابینم“.

ھەروەھا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، كە بوونی ھێزە ئەمریكییەكان مایەی گەرەنتیی رێگریكردنە لە دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عێراق.

محەمەد بەلداوی رایگەیاندووە، بەرھەم ساڵح و محەمەد حلبوسی ”لەژێر گوشاری ئەمریكا“ لێدوانیان لە بەرژەوەندیی مانەوەی ھێزە ئەمریكییەكان لە عێراق، داوە.

ھاوپەیمانیی فەتح، خاوەنی ٤٨ كورسیی پەرلەمانی عێراقە و بەر لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢-٥-٢٠١٨، بە سەرۆكایەتیی ھادی عامری، سەرۆكی میلیشیای بەدر و جێگری سەرۆكی دەستەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، پێك ھات

Back to top button