سبەی كرایە پشوو
دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە بە هۆیەوە زۆرێك لە رێگاو بانەكان رووبەرووی خراپ بوون داڕمان بوونەتەوە بە هۆیەوە لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە رایگەیاندا، بۆ سبەی دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری ئەو قەزایە كراوەتە پشوو، تەنیا دیوانی پەروەردە نەبێت، كە دەوامەكەی ئاسایی دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەر تێكچوونی زۆربەی ڕێگا و بانەكان و مەترسی زیاتر بۆ كاتەكانی داهاتوو، سبەی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 1/4/2019 كراوەتە پشوو، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی زیاتر بۆ مامۆستایان، خوێندكاران و هاووڵاتیانی سنووری كۆیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆش بەهۆی نالەباری كەش و هەوا، دەوامی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان كرابووە پشوو.