10 نیشانە دەریدەخات ئالودەی مۆبایل بوویت

مۆبایل، لە ئێستادا پێداویستییەکی سەرەکیە و بە مەبەستی پەیوەندیکردن و کۆمەڵێک کاری دیکە بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەگەر ئالودەی بیت زیانی هەیە، لەرووی تەندروستی جەستەیی و دەروونیەوە.
10 نیشانە دەریدەخات کە تۆ ئالودەی مۆبایل بوویت، ئەگەر چوار لە نیشانەکان لە تۆدا بوونی هەبوو، باشترە هەوڵبدەیت بەکارهێنانی مۆبایل کەمبکەیتەوە:
1-پاتریەکەت بەشی رۆژێکی تەواو ناکات، هەتا ئەگەر مۆبایلەکەشت نوێ بێت.
2-لەگەڵ هەموو جوڵە و رۆیشتن و گفتوگۆیەکدا بەکاریدەهێنیت.
3-کاتێک سەرقاڵی کاریت، زوو زوو دەبێت سەیرێکی مۆبایلەکەت بکەیت، یان چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت.
4-هەمیشە ترس هەیە پەیوەندی یان ئیمەیڵ و نامەیەکت بۆ بێت، بەڵام تۆ ئاگادارنەبیت.
5-لە بۆنەکانیشدا بەبێ مۆبایلەکەت هەڵناکەیت، لەبری ئەوەی دڵخۆش بیت و واز لە مۆبایل بهێنیت.
6-کاتێک لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت دادەنیشت، لەبری گفتوگۆ و قسەی خۆش، مۆبایلەکەت بەردەوام بەدەستەوەیە.
7-بەیانیان کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، یەکەم هەنگاو سەیری مۆبایلەکەت دەکەیت.
8-پێش خەوتن مۆبایلەکەت بەدەستەوەیە تا دوا سات.
9-گوێبیستی هەر دەنگێک بیت، دەڵێیت ئەوە مۆبایلەکەی من بوو شتی بۆ هات، بەڵام هەڵەیت.
10-مۆبایلەکەت بەدەستەوەیە زیاتر لەوەی بیخەیتە گیرفان یان جانتاکەت، تەنانەت بۆ تەوالێتیش.