لە رۆژئاوای كەركووك بزانە چاودێری چی دەكرێت

خواكوڕك
تیمێكی سەر بە هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا نزیك بە دوو هەفتەیە لە رۆژئاوای كەركوك جێگیر بوونە لە ئێستادا ئەركیان چاودێری كردنی جموجۆلەكانی داعشە لە حەویجە.
لەو بارەیەوە میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە كە لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی كۆنتڕۆلكردنەوەی حەویجە تیمێكی تایبەتی سەر بەهێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كەركوكەوە چاودێری جموجۆڵەكانی داعش دەكات لە سنوری قەزای حەویجە.
دەنگی ئەمریكا وتەی فەرماندەیەكی پێشمەرگەی بڵاوكردۆتەوە كە دەڵێت” بە هاوكاری ئەم تیمە تایبەتەی ئەمریكا دوای چاودێری كردنێكی چڕ شكست بە پلانێكی داعش هێنرا كە لە هەوڵی پەڵاماردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە بوون لە سنوری میحوەری رۆژ ئاوای كەركوك.

 

قەزای حەویجە سەر بە پارێزگای كەركوكە و بە دووری ٤٠ كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای شارەكەوە و لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ قەزای حەویجەش لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.

Back to top button