بەڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار گوێبیستی دەنگی دایکی دەبێت
لە تەمەنی یەک ساڵیدا دوای نەشتەرگەری، گوێبیستنی دەنگی دایکی دەبێت بۆ یەکەمجار.
منداڵێک بەناوی “تاکر گیڵ” لە 13 فێبریوەری ساڵی 2018، کاتێک لەدایک دەبێت هیچ دەنگێک نابیستێت، بەهۆی بوونی گرفت لە گوێیەکانیدا، بەڵام پاش ساڵێک دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆدەکەن، لە رۆژی لەدایکبوونیدا بۆ یەکەمجار گوێبیستی دەنگی دایکی دەبێت.
دایکی دەڵێت “بە حەسرەتەوە چاوەڕوانی ئەم ساتەم دەکرد، جگەرگۆشەکەم هاوڕێیەتی هەموان دەکات و منداڵێکی روخۆشە، ئێستا هاوشێوەی کەسێکی ئاسایی دەنگەکان دەبیستێت.