ریال مەدرید بەزەحمەت بردیەوە

لەمیانەی یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی هویسكای كرد.

زۆر بەخێرای و لەخولەكی (3)ی یارییەكەدا خوان هێرناندێز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمار كرد، لە خولەكی (25) ئیسكۆ ئەنجامەكەی بۆ ریاڵ مەدرید یەكسانكردەوەو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەو لە خولەكی (62) دانی سیبایۆس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار كرد، بەڵام هویسكا بە خێرای وەڵامی خاوەن یاریگای دایەوەو لە خولەكی (74) خافێر ئیتشیتا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆمار كردەوە، لە خولەكی (89) هێرشبەری بەتوانای ریاڵ مەدردی كەریم بنزیما گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ یانەكەی تۆمار كردو یارییەكەیان بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

بەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی (57) خاڵ  ریزبەندی سێیەمی یانەكانی لالیگای گرتوەو هویسكاش بە 22 خاڵ كۆتا یانەی لالیگایە.

 

Back to top button