مێسی داوایەکى لە ڤاڵڤێردى هەیە

ئەستێرەو کاپتنى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لیۆنێل مێسی داوا لەراهێنەرى یانەکەى دەکات بۆ یارییەکانى داهاتووى یانەى بەرشەلۆنە بەشداریەکەى زیاتر بە مالکۆمى بەرازیلى بکات.

پێگەى دۆن باڵۆنى ئیسپانى ئاشکرایکردوە.. کە مێسى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە داواى لە ڤاڵڤێردى کردوە کاتێکى زیاتر بداتە مالکۆم بۆ ئەوەى بەشدارى یارییەکانى یانەکە بکات.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە ئەو یاریزانە دەیەوێت مالکۆم لە پێگەى سەرەکى یانەکە بەشدار پێبکرێت چونکە ئەو یاریزانە بە شێوەیەکى خیرا لە یاریگادا دەجوڵێتەوە شێوازێکى خێرای داوە بە یاریکردنى یانەى بەشەلۆنە.

دواى ئەوەى مالکۆم لە یاریی یانەکەى بەرامبەر ئیسپانیۆل بە ئاستێکى بەرز دەرکەوت لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵى دووەمى بۆ مێسی دروست کرد، وە بەبونى ئەو یاریزانە کۆتینیۆ جموجوڵى زیاترى ئەنجامدا لە یاریگادا بۆیە مێسی دەیەوێت ئەو یاریزانە بەرازیلیە لە یاریکردن لەگەڵیان بەردەوام بێت و کاتێکى زیاترى پێبدرێت لەبەشداریکردنى یارییەکان.

لە کۆتایدا دۆن بالۆن باس لەوە دەکات.. کە ڤاڵڤێردى لەماوەى رابردودا ئاشکرایکردبوو کە پێویستى بەتوانانى ئەو یاریزانە نیە، بەڵام مالکۆم نایەوێت ریزەکانى یانەى بەرشەلۆنە جێبهێلێت و دەیەوێت بە سەلماندنى تواناکانى مانەوەى خۆى لە بەرشەلۆنە مسۆگەر بکات.

Back to top button