فازل میرانی: لەمەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم و پێكهێنانی حكومهت بهفهرمی بەرهەم ساڵح بانگهێشت دهكهین
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات “بەدیلی” ڕێككەوتنمان نیە، چونكە بەرپرسیاریەتییەكی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ئەستۆمانە، ئایا بایكۆتكردنی پڕۆسەیەك كە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە.
ئەمڕۆ دوو شەممه 1ـی نیسان، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دهنگی ئهمریكا رای گەیاندووە، پارتی و یەكێتی بەرەو ڕێككەوتن دەچن، بۆچونی ئێمە ئەوەیە كە هیچ كاممان “بەدیلی” ڕێككەوتنمان نیە، چونكە بەرپرسیاریتیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ئەستۆیاندایە، دەمێنێتەوە ئەم وەزارەت كەمە یا زۆرە، بەبۆچونی من لەسەر ئەوەش دەگەینە ڕێككەوتن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بایكۆتكردنی پڕۆسەیەك كە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە “كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم” بۆ بەمل ئێمەدا بێت؟ بۆ خەڵكی تر تاوانبار نەبێت كە بەشداری تێدا ناكەن، وا جوانترە برادەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بەشداری بکەن، چونكە سەرۆكی هەرێم هی هەرێم دەبێت بەتەنها سەرۆكی پارتی و گۆڕان و توركمان و ئاشور نابێت سەرۆكی هەموو هەرێم دەبێت و ئەوانیش هاوڵاتی ئەم هەرێمەن.
دووپاتی دەکاتەوە، حسابی كورسی لەگەڵ یەكێتی ناكەین، بەڵام نابێت یەكێتیش چاوەڕێی پەنجا بە پەنجای جاران بێت، هەروەها بە بۆچوونی من بەو شێوەیە پەنجا بە پەنجاش نا، بەڵام پێیان خۆشە وە مافی خۆشیانە وەك یەكێتی”موڕاعات” بكرێن نەك وەكو 21 كورسی، بەبێ یەكێتی باش نیە حكوومەت پێك بهێنین ، بەڵام بەبێ یەكێتیش دەكرێت.
لەبارەی بوونی كێشە لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاشكرای كردووە، كێ دەڵێت ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق نەكردووە، هۆشیار زێباری چۆتە لای بەرهەم، مەسروور بارزانیش تەلەفۆنی بۆ بەرهەم كردووە، لەمەراسیمی دەستبەكاربونی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەت بەفەرمی بەرهەم بانگهێشت دەكەین و ئامادە دەبێت و ئێمەش پێشوازی لێدەكەین.