کەشناسی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بارانبارینەوە ئاشکرای کرد.. سبەی لە سەرجەم پارێزگاکان..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا و لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 2/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچەھەور و ھەوری تەواو دەبێت، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارانبارین ئەگەری ھەورەتریشقەش ھەیە.

Back to top button