كۆبوونه‌وه‌كانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ ماڵی ماڵی كۆسرەت رەسوول ده‌گوازرێنه‌وه‌ .. ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی لە ماڵی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بریتییە لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 1ی نیسان 2019 مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ماڵی كۆسرەت رەسوول، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەكە زیاتر لەسەر گفتوگۆكانی یەكێتی ‌و پارتی ‌و پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتیشی، پارتی وەڵامی داواكارییەكانی یەكێتی لەسەر چۆنیێتی بەشداریكردنی لە كابینەی نوێی حكومەت داوەتەوە، بەڵام ناوەڕۆكی وەڵامەكانی ئاشكرانەكرد و ئاماژەی بەوەشکرد، “لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی ئەو وەڵامە دەكەین.

 

Back to top button