یەكێتی بەردەوامە لە درەنگ خستنی پێكھێنانی حكومەت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکە بە وەڵامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشنیازەکانیان ڕەت دەکاتەوە.

پاش ئەوەی پارتی وەڵامی پڕۆژە پێشنیازێکی یەکێتی لەبارەی پۆستەکانی ئەو حزبە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی نیسانی ٢٠١٩، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، وەڵامی شاندی دانوستانکاری پارتی، داخوازییەکانی ئێمە جێبەجێ ناکات.

پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕای گەیاندبووە کە ”تێناگەین یەکێتی چی دەوێت“ و ئەو حزبە هەر جارەی داواکارییەک و پڕۆژەیەکی هەیە. هۆکاری ئەو گۆڕینی داواکارییانەشی بۆ کێشەی ناوخۆیی حزبەکە و ڕێکنەکەوتنیان لەسەر پۆستەکان گەڕاندبووەوە.

Back to top button