بومەلەرزە چەند پارێزگایەكی رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلەی پێوەری رێختەر ئیلام و كرماشانی ھەژاند و بەھۆی لافاو باری نائاسایی لە لوڕستان راگەیەندرا.

ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا رایگەیاند، كاتژمێر 14:37 دەقە بە كاتی ئێران، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلەی پێوەری رێختەر ئیلام و كرماشانی ھەژاندوەو پەیوەندی تەلەفۆنی و ئینتەرنێت لە ئیلام پچڕاوە.

ھەروەھا بەھۆی باران بارین و لافاو فڕۆكەخانەكانی ئیلام و لوڕستان داخران و بەھۆی لافاو باری نائاسایی لە لوڕستان راگەیاندرا، لە پارێزگای سنەش رێگەی 150 گوند بەھۆی بەفربارین داخرا.

Back to top button