دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ٤ ی ٤ ی ٢٠١٩ دەست دەکرێت بەدابەش کردنی مووچەی مانگی ١ ی ئەم ساڵ .

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند بەھۆی ئەوەی ٥ ی ھەموو مانگێک وادەی دەستپێکی دابەشکردنی مووچەیە بەڵام لەم مانگەدا بەھۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە پشووە بۆیە وەزارەت ڕۆژێک زوتر دەست بەدابەش کردنی مووچەی مانگی ١ دەکات
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند لەدەستپێکی دابەش کردنی موچەشدا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ئاماژەی بەوەش کرد دوای وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ ، ٨٠ مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە ، تەندروستی ، دارایی و ئابووری لە ریزبەندی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەوەرگرتنی مووچە

Back to top button