بۆ هه‌ده‌په و ئه‌ردۆگان پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیا”هه‌ولێر” تاكه رێگایه
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیا، ئه‌كپارتی كه‌وته به‌رده‌م گه‌وره‌ترین شكه‌ست له‌دوو شاری گه‌وره و گرینگی توركیا” ئه‌وانش ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و ئیسته‌نبۆل” دۆڕاندنی ئه‌م دوو شاره به پارتی كۆماری ” جه‌هه‌په” گه‌وره‌ترین كێشه بۆ ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان دروست ده‌كات، چونكه به‌رنامه‌ی كاری ئه‌ردۆگان، كه ستراتیژی ئابووری به‌هێزی توركیایه، كه به‌ستراتیژی 2023، ئاكپارتی ناسراوه، ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئاسته‌نگی گه‌وره له هه‌ردوو شاری گه‌وره و كاریگه‌ری توركیا، به‌مه‌ش ئه‌ردۆگان تووشی شكه‌ست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زوو نه‌چێته رێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په، كه ئه‌مه‌ش له ئێستادا بۆ ئه‌كپارتی ئه‌سته‌مه بتوانێت له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په بچێته رێكه‌وتنێكی وا كه له‌به‌رامبه‌ردا هیچ نه‌به‌خشیت”.
دونیابینینی جه‌هه‌په چیه؟
وه‌ڵامی پرسیاری رووئیایی جه‌هه‌په چیه؟ وه‌ڵامێكی فره‌لایانه و هه‌مه ره‌نگه، له‌م وه‌ڵامه‌دا بۆت روون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌كپارتی ناتوانێت وه‌ها به‌ئاسانی له‌و په‌ری لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، پاشه‌كشه بكات، بۆ جێبه‌جی كردنی لایانی كه‌م نیوه‌ی داواكاریه‌كانی جه‌هه‌په، چونكه دونیابینینی ئه‌كپارتی و جه‌هه‌په، دوو دونیابینینی رێك ” دژه یه‌كه‌ن” ئه‌گه‌ر له وتار و دونیابینینی سه‌ركرده‌كانی “جه‌هه‌په” رامینێین، ئه‌وه بۆمان روون ده‌بێت، كه جه‌هه‌مه له مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ راماڵینی دیموكراسیه‌ت و رۆیشتن بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی موتله‌قی دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆگان له توركیا تێگه‌یشتووه، لایانی كه‌م له‌وه حاڵی بووه، كه توركیای پێش ئه‌ردۆگان، توركیایی ئه‌ردۆگان نیه، توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆكان توركیا و توركیای ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی به‌ره‌و توركیای سه‌رۆكایه‌تی ره‌هایی رۆیشتووه، په‌رله‌مان له‌توركیا له په‌رله‌مانێكی كارتۆنی و ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری كۆنترۆڵكراو، پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌توركیا و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی میلیشیایات له‌توركیا، مه‌ترسی جدین له سه‌ر توركیا ئه‌مه‌ش له زاری سیاسی جه‌هه‌په‌دا هه‌ست پێده‌كرێت، بۆیه پاشه‌كشه كردنی ئه‌كپه و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په له‌و ئان و ساته سیاسیه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت لایانی كه‌م، نزیكه له ئه‌سته‌م”.
هه‌ده‌په بۆ وای كرد؟
رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په، قوه‌ی هه‌ده‌په نیه له ئێستادا له توركیا، چونكه هه‌موومان شایه‌دی ئه‌وه‌ین، كه هه‌ده‌په له‌جێگای كاندید بۆ شاره‌گه‌وره‌كانی توركیا، كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ له‌توركیا گۆڕی بۆ خاڵی به‌هێزی سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په، له ئیسته‌نبۆل و ئه‌نقه‌ره” ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په كردوویه‌تی، سه‌ركه‌وتنیكی سیاسی گه‌وره‌تره له به‌ده‌ستهینانی ده‌نگ و كێبركێ ده‌نگ، چونكه له‌و خاڵه‌دا هه‌ده‌په، توانی هێزی خۆی له‌سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په پێشانبدات و جارێكی تر به‌قورسی بچێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له‌توركیا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه له‌داهاتوودا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌ده‌په ده‌رئه‌نجامه‌كانی زیاتر و گه‌شتری له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت، پشت تێكردن و دژایه‌تی كردنی هه‌ده‌په نكۆڵی‌كردن له هه‌ده‌په‌یه‌كان له چوارچێوه‌ی گوتاری” كوردستان له توركیا نیه برۆنه باكوری عێراق له‌وێ كوردستان هه‌یه” دیدی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت، به‌ناچاری ده‌سه‌ڵاتی توركیا ده‌رگا واڵا ده‌كات بۆ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌تر له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په”.
كۆتایی مه‌شهه‌دی زه‌واجی ئه‌كپارتی و مه‌هه‌په
له ئێستادا دیمه‌نه سیاسیه‌كانی توركیا له پاش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه مه‌هه‌په له حزبێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دا، بۆ ناكۆنترۆڵكراوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و ده‌ركه‌وتنی “ده‌رزی ناوه‌ندی بریار” خۆی پێناسه كرد، به‌مه‌ش ناكۆكی خستنه نێو ئه‌و زه‌واجه سیاسیه‌ی نێوان ئه‌كپارتی و مه‌هه‌په، له ئێستادا ئه‌كپارتی ئه‌گه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زه‌واجی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ش هه‌نگاو نه‌نێت، ئه‌وه بێ شك ئه‌كپارتی و ئه‌ردۆگان له‌وه تێگه‌یشتوون، كه ته‌نها رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په به‌س نیه، بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له توركیا، بۆیه له‌توركیادا له‌نێوان جه‌هه‌په و ئیك پارتی و هه‌ده‌په‌دا، ئه‌ردۆگان ده‌بێت هه‌نگاوێكی تری هاوپه‌یمانی بنێت، روانگه‌ی سیاسی ئیك پارتی و جه‌هه‌په، بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتی، نه‌ك له ئه‌سته‌م نزیكه، به‌ڵكو جۆڕێك له ئه‌سته‌مه له‌م كاته سیاسیه‌دا، بۆیه تاقه رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌كپارتی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵات له توركیا ته‌نها رێگا رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په، چونكه قوه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌ردۆگان له به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگدا به ئازار تربوو، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مه‌شهه‌ده دیاره‌كانی توركیا ” هه‌ده‌په”یه، بۆیه له تێكچوون یان تێك نه‌چوونی زه‌واجه‌سیاسیه‌كه‌ی مه‌هه‌په و ئه‌كپارتی دا، تاقه رێگا بۆ ئه‌ردۆگان فره‌وانكردنی هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌یه‌تی”.
گه‌رانه‌وه بۆ رێگای راست چیه؟
ئه‌وه‌ی له‌م مه‌شهه‌ده سیاسیه‌دا ده‌بینرێت، تاقه ریگای به‌رده‌م ئه‌ردۆگان و هه‌ده‌په، زیندووكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه له‌توركیادا، ئه‌مه‌ش تاكه هه‌نگاوه كه بتوانێت په‌یوه‌ندی نێوان ” ئه‌كپارتی و هه‌ده‌په” ئارام بكاته‌وه، به‌ڵام له‌م ساته‌دا ئه‌م هه‌نگاوه قورسه و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌ردۆگان نیاز پاكی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئارام كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه پێشان بدات، به‌مه‌ش تاكه رێگای به‌رده‌م ئه‌ردۆگانه هه‌نگاو نانه بۆ هه‌ولێر له‌م ریگایه‌شدا ده‌توانێت، رێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی دروست ببێت به‌هه‌نگاو نان بۆ به‌ردانی ته‌واوی زیندانیه سیاسیه‌كانی هه‌ده‌په له توركیا و به‌گڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان و توركیادا، جگه له‌م رێگایه هیچ رێگای تر له‌به‌رده‌م ئارام بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ده‌په و ئه‌كپارتی نیه، به‌مه‌ش ده‌توانرێت جۆڕێك له ئارامی له‌نێوان په‌یوه‌ندیه‌كانی ” هه‌ده‌په و ئه‌كپارتی” دروست بكات”.