حكومەتی عێراق داوای یەكێتی بۆ دوو ئیدارەیی رەتكردەوە
حكومه‌تى عادڵ عەبدولمەھدی سه‌باره‌ت به داواكارى یه‌كێتى بۆ دووئیداره‌یى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى ئه‌و حزبه‌ى داوه‌ته‌وه و ناوه‌رۆكی وه‌ڵامى به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دەست خواكوڕك كه‌وتوون، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌فه‌رمی لە رێگای بەرھەم ساڵحەوە داوای له‌حكومه‌تی به‌غدا كرد، تێبینی خۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ دووئیداره‌یی پێبڵێن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره‌وه وڵامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه یه‌كێتی.
ناوه‌رۆكى وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌غدا ئه‌وه‌یه، به‌پێی ده‌ستوورى عێراق داننراوه به‌یه‌ك ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستان و سنوره‌كه‌ى دیاریكراوه، نابێت دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت پێشتر یه‌كێتی له‌رێگه‌ی به‌غداوه كاری بۆ گه‌رانه‌وه بۆ قۆناغى دووئیداره‌یی كردووه، و هه‌وڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاشه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان پارتى دوایین وه‌ڵامى یه‌كێتى داوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به داواكارى پۆسته‌كان، داواكارى یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بریكارى وه‌زاره‌ته سامانه سروشتییه‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ گوته‌بیژى یه‌كێتى رایگه‌یاند، پارتى داواكارییه‌كانى جێبهجێنهكردوون.