ئاگاداریەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ دام و دەزگا حكومیەكان

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند فەرمانگەیەك و دامەزراوەیەك بە بێ‌ گوێدانە رێككارە ئیداریەكان, راستەوخۆ نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە, ئەنجوومەنی وەزیران نوسراوێكی هۆشداری داوەتە ئەو فەرمانگەو دامەزراوانە كە دەبێت لە رێگای سەرووی خۆیانەوە نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان نووسراوێكی بە ژمارە (1296) ئیمزای سەرۆك وەزیرانی بەسەرەوەیەو دەستی (خواكوڕك) كەوتووە، هۆشداریەكی توند بەو فەرمانگە و وەزارەتانە دراوە كە بە بێ پەیڕەوكردنی زنجیرەی ئیداری، نووسراو دەكەن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

ئاماژە بەوە كراوە ژمارەیەك وەزارەت و دامودەزگا بە بێ ئاگاداركردنەوەی سەرووی خۆیان، بە بێ رەچاوكردنی زنجیرەی ئیداری، نووسراو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.
بەپێی نووسراوەكە، تەنها دامەزراوە باڵاكانی هەرێم و وەزارەتەكان و دەستە و دەزگا و فەرمانگە سەربەخۆكان بۆیان هەیە راستەوخۆ نووسراو بۆ ئەو سەرۆكایەتیە بكەن، بە پێچەوانەوە، نووسراوی هیچ فەرمانگەیەكی تر وەرناگیرێت، بۆیان دەگەرێندرێتەوە، لە هەمان كاتدا رێكاری پێویست بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.
دووپاتیش كراوەتەوە دەبێت ئەو فەرمانگانەی ئەو كارانەی تێدا دەكرێت لە لایەن فەرمانگەكانەوە بەدواداچوون بكرێت و دامودەزگاكانیان پابەند بكەن، تاوەكو بە بێ ئاگاداریان نووسراو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران نەكەن، بە پێچەوانەوە دەبێ رێكاری توند بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی بە تەواوی رێگە لەم شێوازە بگیرێ و بخرێتە سەر شێوازی دروست و رێچكەی یاسایی و كارگێڕی خۆی”.

Back to top button