وەزارەتی دارایی بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەكات

 

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی گەڕاندەوە لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە كە دەرماڵەو جیاوازی مووچەكان رێكبخاتەوە, بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019ی بڵاو كردەوە.

بی پێی نوسراوێك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە چەند رێنمیاییەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەرچووە, واژۆی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تێیدا تایبەتە بە خەرجكردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵەی سەرجەم فەرمانبەران.

ڕوونیشكراوەتەوە، مانگانە تاوەكو بڕی یەك ملیۆن دینار جیاوازییەكە خەرجدەكرێت، بەڵام ئەگەر ئەو جیاوازییەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران گەیشتە 10 ملیۆن دینار ئەوا دەبێت رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری بەشی خەرجییەكان لەوەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.

دەقی ڕێنماییەكە:

Back to top button