ئەردۆگان لە گەورە شارەكانی توركیا شكستی هێنا, تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە
دوای ئەوەی دوێنێ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بەڕێوەچوو ئەگەرچی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی فەرمی لە سەرتاسەری توركیا رانەگەیێندراون, بەڵام بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان ئەردۆگان لە دوو شارەگەورە كەی ئیستەمبۆل و ئەنقەرە شكستی هێنا, لە ئێسادا لە هەوڵی ئەوەدایە لە رێگەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەنقەرە، ئەنجامەكە بە دڵی خۆی بگۆڕێت.
فاتح شاهین، ئەمینداری پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “ئاكپارتی” تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەموو ناوچەكانی ئەنقەرە دەدات.
جەختیكردەوە، پارتەكەی دڵنیایە ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە. زۆر لە پێش بەرهەڵستكارەكانییەوە، بووە.
ئاژانسی هەواڵدەری “ئەنادۆڵ” بڵاویكردەوە، لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ، بەرهەڵستكارانی “ئاكپارتی”، لە پێشەوەن.
پێشتر ئاكپارتی بانگەشەی ئەوەی دەكرد، لە ئەستەنبوڵ زۆرینەی رەهای بەدەستهێناوە، بەڵام بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، كاندیدی “جەهەپە” لەو شارە لە پێشەوەی كاندیدی “ئاكپارتی”یە.
لە 2001ەوە، كە “ئاكپارتی” دامەزراوە، ئەمە یەكەمجارە، ئەو حزبە ئەنقەرەی پایتەخت لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەدۆڕێنێت.