فەتحولڵا گیولەن و چارەنووسێكی نادیار

خواكوڕك
لە دوای كودەتا شكستخواردووە سەربازییەكەی سوپای توركیا دژ بە حكومەت و پارتی دەسەڵاتدار, پرسی رادەستكردنی (گویلەن‌)بەهێزترن ڕۆژەڤی میدیاو سیاسەتمەدارانی توركیایە، ئەم پرسە جگەلەوەی كە لە زۆر كۆبوونەوە و سەردانی دیپلۆماسی ئاشكراو و نهێنی باسكراوە، هاوكات بوو بە پرسێكی سیاسی و سەرۆكەكانی ئەمریكا و توركیا.

 

لەبارەی پرسی رادەست كردنەوەی گيولەن راوێژكارێكی سەربازی و هەواڵگری نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا,  (مایكل فلاین) لە دیمانەیەكدا بە سایتی (دەیلی كالەر )ی ئەمریكی راگەیاندووە” پێویستە لەداهاتودا ئەمریكا گرنگی زیاتر بەتوركیا بدات ‌و رێز لەخواستەكانی ئەو وڵاتە بگرێت، چونكە پێگەیەكی گرنگی هەیە لەجیهان‌و ناوچەكەدا.
(مایكل فلاین) لە بارەی پرسی رادەست كردنەوەی (فەتحولڵا گيولەن) دەڵێت” پێویستە ئەمریكا فەتحولڵا گيولەنی سەرۆكی بزوتنەوەی خزمەت رادەستی توركیا بكاتەوە.

 

(مایكل فلاین) راوێژكاری سەربازیی و هەواڵگری ترەمپ بوو لە كەمپینەكانی هەلبژاردن، پێشتر لەدەزگاكانی سەربازی هەواڵگری ئەمریكا كاریكردوە، خاوەنی كۆمپانیای راوێژكاریی هەواڵگریی دامەزراندوە و بە هۆی مامەڵە و كاری بازرگانی هاوبەشی لەگەڵ توركەكانی دەخوازێت ئەمریكا پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ توركیا, تەنانەت زۆر كات بەوە تۆمەتبار دەكرێـت كە كەوتۆوەتە ژێر كاریگەریی و هاوبەشێتی ولۆبی توركیاو تەنانەت گومانیش دەكرێت بەهۆی پێدانی پارەوە ئێستا كەوتۆتە ژێر كاریگەریی لۆبی ئەردۆغانەوە، بەشێكی زۆری میدیاكان ئەمەیان پشتڕاست كردوەتەوە..
وەرگێڕانی
خواكوڕك

Back to top button