نەوەی نوێ ئامادە نەبوو پیشوزای لە شاندی یەكێتی بكات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی چەند حزبێكی كرد لە سنوری سلێمانی, مەبەست لێی دروستكردنی پاڵپشتی بووە بۆ داواكاریەكانی یەكێتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومەت, خواكوڕك زانیویەتی كە نەوەی نوێ ئامادە نەبووە پێشوازی لە شاندی یەكێـتی بكات.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەمڕۆ یەكێتی لە بەرنامەی بووە كە سەردانی هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی یەكگرتوو و نەوەی نوێ بكات لە سلێمانی و داوای هاوكاریان لێبكات لە پەرلەمان كە پشتگیری خواستەكانی ئەوان بكات بە تایبەت لە پرسی هەموار كردنەوەی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم و پێدانی پۆستی زیاتر بە یەكێتی.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئاشكرای كرد كە دوای ئەوەی یەكێتی نەوەی نوێی ئاگادار كردۆتەوە كە لە چوارچێوەی سەردانی كردنی چەند حزبێك لەسنوری سلێمانی خواستی سەردانی كردنی نەوەی نوێیان هەیە, بەڵام داواكەی یەكێـتی لە لایەنەنەوەی نوێ رەتكراوەتەوە ئامادە نەبوونە پێشوازی لە یەكێتی بكەن.